Saturday, November 9, 2013

چۆن دەبیت بە بزنسمانێکى سەرکەوتوو


هیچ کاتێک سەرنجت داوە! بۆچى هەندێک کەس لە کاردا سەرکەوتوون بە پێچەوانەى کەسانى تر؟ لێرەدا باس لە چیرۆکى کەسێک کە لە کاردا سەرکەوتووە دەکەین، بە جۆرێک لە شووشتنى قاپ لە رێستۆرانتەکان دەستى پێکردووە و ئەمرۆ خاوەنى 168 رێستۆرانتە.
زوبێر کازى لە شارۆچکەیەکى باشوورى رۆژئاواى هندستان بە ناوى باکتاڵ (Bhatkal) لە دایک بووە، خەوەنى ئەوە ببێت بە فرۆکەوانى فرۆکە، کاتێک تەمەنى (16)ساڵان بوو، فێرى لێخورینى فرۆکەى بچووک بوو.
لە تەمەنى 23 ساڵى لەگەڵ بڕێک پارەى کەم کە لە گیرفانى بوو، بەڕێز زوبێر کازى ڕۆیسشت بۆ ولایەتەیەکگرتووەکانى ئەمریکا، هیواى دەخواست کاریک لە پیشەسازى فرۆکە لە کالیفۆرنیا دەست بکەوێت، بەڵام لە جیاتى ئەوە لە کۆمپانیاى بە کرێ دانى سەیارە دەستى بەکار کرد. لە کاتێکدا بەڕێز کازى لە کۆمپانیاى بەکرێ دانى سەیارە کارى دەکرد، زۆرجاران لە نزیک رێستۆڕانتى KFC نانى دەخودارد، بۆ ئەوەى پارەى کەمتر لە خواردن سەرف بکات، بەڕێز کازى بڕیارى دا کارێک لە KFC بەدەست بهێنێت، و توانى بۆ ماوەى دوو مانگ وەکو یاریدەدەرى چێشتلێنەر لە کارى کرد، کارەکانى لە چێشتخانە باش و خاوێن بوو، هەروەها یارمەتى چێشتلێنەرى دەدا. بەڕێز زوبێر کازى دەلێت حەزم بە کارە نەدەکرد بەڵام بەردەوام بەگوێرەى توانام باشترین کارم ئەنجام دەدا.
رۆژێک دوو لە هاویشەکانى زوبێر کازى لە کار دەرکران، ئەو رۆژە، بەرێز کازى کارى سێ کەسى لە چێشتخانە ئەنجام دا، و لەژێر فشارى زۆرى خاوەن رێستۆڕانت دابوو.دوایى چەند مانگێکى کەم خاوەن کار پێویستى بە بەرێوەبەرێک هەبوو بۆ رێستۆڕانتە نوێ یەکەى و ئەو بە بەڕێز کازى سپارد، ئەویش زۆر بە پەرۆشەوە وەکو بەرێوەبەرێک کارى کرد و لە ماوەیەکى کەم رێستۆڕانتەکە قازانجى باشى کرد.
دوایى چەند ساڵێکى کەم بەڕێز کازى گوێبیستى قەیرانى دارایى رێستۆڕانتێک بوو، رێستۆڕانتەکە ژوورەوەى زۆر پیس بوو، خواردنەکانى چەورى زۆر و نەکوڵاو بوون. زوبێر کازى پارەى لە بانک بە قەرز وەرگرت و رێستۆڕانتەکەى کڕى. بۆ ماوەى شەش مانگى یەکەم لە سەعات 8 بەیانى تاکو 10 شەو هەفتانە حەوت رۆژ کارى تێدا دەکرد. خۆى و هاوسەرەکەى رێستۆرانتەکەیان پاکژکردەوە و مۆدێلى پێشەوەى باڵەخانەکیان نوێ کردەوە، هەروەها خواردنەکانیان باشتر و چاکتر کرد، ئەوان زۆر بە پەرۆشەوە و رووخۆشیەوە لەگەڵ کریارەکان مامەڵەیان دەکرد. ئەگەر کەسێک زیاتر لە 10 دەقە چاوەڕوانى خواردنى بکردایە، ئەوا بەڕێز کازى سۆدەیەکى بە خۆرایى پێشکەش دەکرد. ماوەیەکى کەمى خایاند رێستۆڕانتەکە قازانجى باشى پەیدا کرد.

تێبینى: ئەم بابەتە لە رۆژنامەى بەناوبانگى ئەمریکى Wall street journal بڵاوکراوەتەوە.
وەرگێڕانى لە ئینگلیزیەوە: بەکر ئیسماعیل گەردى
14/10/2013. 


No comments:

Post a Comment