Tuesday, November 11, 2014

ئێوارە هاوڕێیەكی هۆلەندیم دەیگووت "

 سەرەتای شارستانیەت و پێشكەوتن لێرەوە سەری هەڵدا.واتە لە خۆرهەلاتی ناوەڕاست، دەیگووت ئێرە لانكەی گەشانەوەی ژیان بوو، خۆرئاوا بەتایبەتی ئەوروپا لەسەر بەرهەمی ئێرە گەشەی كردووە. دەیگووت لێرەوە تیشكی رووناكی گەیشتەوە بە خۆرئاوا. دەیگووت ئێستا چی، هەر لێرەوە ئێستا خەریكە بەرهەمی هەموو مرۆڤایەتی لەسەر دەستی ئێوە (داعش) لەناوبچێت. ئەو زیاتر روونی كردەوە و ووتی ئێوە خەریكە كۆپی بەرهەمەكانی ئەوروپا دەكەن، كە لە ئەسلدا هی خۆتانە. هەروەها ئەوەشی ووت كە ئێوە وازتان لە رابردووی خۆتان هێناوە، هەموو سەرچاوەكانتان بەلاناوە تەنیا یەك سەرچاوەتان لە باوەش گرتووە. ئەوەش هۆكاری ئەو نەهامەتیانەیە كە بەسەر ئێوە دێت".

No comments:

Post a Comment