Saturday, November 9, 2013
Environment
Environment consists two parts that all living and non
living things in the world such as weather , tree, food , water ...... etc. They
are all impact in our life. All people around the world responsible to reserve these in their life.
All
countries should try to solution some important problems in the world, such as
pollution, less food and Temperature.
Pollution is more dangerous than every things to human body because it causes to cancer. There are two
ways to pollution.
Natural
disaster is a first way too much pollution, such as Volcano. The second way is an old buses, taxis and
factories. They cause too much pollution around the world.
Develop
countries have a lot of big factories that they are main responsible about
pollution. At the same time they do not obey united nation s law to solution
this problem.
Less food. Agriculture is very important
things for these countries that want to be successful or get more power in the
world. Some scientist have a specific
speech who are say agriculture is more important to improve state than
everything such as oil trade .... etc.
The
population of the world is increasing very fast. Meanwhile the world needs more
food specially in Africa. Improve an agriculture is not parallel with increase
population around the world. Some countries depend on only oil to enrich
(enhance) their countries. On the other hand, they distract or avoid an agriculture.
Some philosophies will imagine the next cries is no food to eat in the world.
Temperature
is increasing step by step that is make big problem in the future, The weather
will be very hot some next years. Temperature has an effect to melt snow, therefore
melt of snow is cause to increase water at see and ocean, after that some
countries will be damage such as Netherlands .....etc.
Finally
United nation is main responsible to contact with all countries to solution
these problems because they can solute these. Meanwhile united nation can
make or declare some specific rules to
improve pollution, less food and temperature problems, at the same time all
countries have to committed to practice Un rules. In this way we can change world
to better.
Monday, September 16, 2013
یارمەتى دانى ئەوانى تر
دەروازە:
هابیتات رێکخراوێکى نێودەولەتى مرۆیى بوارى نیشتەجێ بوونە، واتە رێکخراوێکى قازانج نەویستە بۆ یارمەتى دانى خەڵک، ئەوانەى پێویستیان بە شوێنى نیشتەجێ بوون هەیە. ئەم ڕێکخراوە لە ساڵى 1976 دەستى بەکارەکانى کردووە، بە گوێرەى ئەو ڕێکخراوە خۆبەخشەکانى بوارى نیشتەجێ بوون زیاتر لە 100.000 خانوویان لە سەرانسەرى جیهان دروست کردووە. بەهەرحاڵ، لە ئێستادا زیاتر لە 1.5 ملیاریک و نیو خەڵکى لە تەواوى جیهاندا بێ شوێنى نیشتەجێ بوونى شایستەن.
لەم بابەتەى خوارەوە ماریکۆ ئەسانۆ وەکو خۆبەخشێک باس لە شارەزایەکانى خۆى لەم بوارە دەکات. ماریکۆ سێ جار سەفەرى بۆ فلیپین کردووە، بۆ مەبەستى یارمەتى دان و دروست کردنى خانوو بۆ ئەو خەڵکانەى پێویستیان پێیە.
من تەمەنم (24) ساڵانە و لە نیشینۆمیا لە وڵاتى یابان گەورە بوومە، چەند سالێک بەر لە ئێستا، وەکو خۆبەخشێکى بوارى نیشتەجى بوون سەردانى دوورگەى نیگرۆسم لە فلیپین کرد. ئەوە یەکەمین سەفەرم بوو لەو سێ سەفەرى وەک خۆبەخشێک بۆ فلیپین ئەنجامم دا. بیرۆکەى دروستکردنى خانوو بۆ خەڵک لە دەرەوەى وڵات جێگاى دڵ خۆشى من بوو. ساڵى دواتر وەکو خۆبەخشێک گەڕامەوە بۆ دورگەى نیگرۆس. سەرۆکایەتى گروپێکى 28 خوێندنکارى هاوپۆلم دەکرد لە زانکۆى کیۆتۆ بۆ خوێندنى پەیوەندى نێودەوڵەتى.
هەر یەک لە خۆبەخش و خێزانانى دورگەى نیگرۆس بوونە هاوڕێى نزیکى یەکترى، لەو گروپەى کە من سەرپەرشتیم دەکرد. بینینى ئەو خەڵکانە جێگاى دڵخۆشى بوو بۆ هەریەک لە ئێمە، شێوازى ژیانى ئەوان مانا و بەهاى چەندان شتى گرنگى بەبیر ئێمە هێنایەوە لە ژیاندا. خەڵکى ئەوێ یارمەتى ئێمەیان دا، لە هەمانکاتدا ڕێزى زۆریان بۆ شتە بەهادارەکانى ژیان دادەنا، وەکو بەسەربردنى کات لەگەڵ خێزان، هاوڕێ و دراوسێکانیان، هەروەها پەرەپێدانى پەیوەندى خزمایەتى، یارمەتى دانى یەکترى و ڕێزدانان بۆ ئەو شتانەى هەتە لە ژیان، ئەو شتانە زۆرجاران لەبیرکراون لە وڵاتانى پێشکەوتووى وەک یابان.
ئێمە وابیرمان دەکردەوە، کە هاتووین بۆ فلیپین بۆ یارمەتى دانى خەڵکى فلیپین، بەڵام ئەوان یارمەتى ئێمە دا بۆ بینینى چەندان شتى بەهادار، ئەوان زۆر بە بەخشندەیەوە خواردن، شوێن و سۆزیان پێشکەش کردین. کە ئێمە ڕانەهاتبووین بەوەى (حەز بکەین شوێنى نووستنمان بدەین بە کەسانى نامۆ و خۆمان لەسەر ئەرز بنووین لە ماڵى خۆمان).
کاتێک سێیەمین سەفەرم وەکو خۆبەخشێکى هابیتات بۆ فلیپین ئەنجام دا، ئەرکەکانم لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکى گەنج لەسەرانسەرى جیهان ئەنجام دا لەوانە فلیپینى، ئەمریکى، هیندى، کۆرى و یابانى بوون. لە کۆتاڕۆژدا، هەموومان بەیەکەوە لە خانووێک کە بەماوەى تەنها هەفتەیەک دروستمان کرد، وەستابووین. هەستێکى خۆشمان هەبوو بە تەواو بوونى.
تاکو ئێستا پەیوەندى هاوڕێیەتى لە نێوانماندا هەیە لە سەرانسەرى جیهان. بەشێک لە ئێمە بە شێوەیەکى چالاک بەشدارن لە دروست کردنى خانوو لە چەندان وڵاتى جیاواز. هابیتات خەڵکى کۆدەکردەوە و هاریکاریى ئێمەى دەکرد، بە جۆرێک لە تەواوى جیهان ئاگادارى یەکترین. هابیتات هەڵگرى پەیامێکى گرنگە، هەموومان دەتوانین ببین بە هاوڕێ. هابیتات بۆ هاریکاریى مرۆیى ژیانى ئێمە دەگۆڕێ، من ئەوە فێر بووم کە دەتوانین جیهانێکى نوێ و جیاواز دروست بکەین.
نووسینى: Mariko Asano
وەرگێڕانى: بەکر ئیسماعیل گەردى
15/9/2013 یەکشەم/ هەولێر
Tuesday, August 13, 2013
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌ك دوو پرسیار
ئه‌م ڕۆژانه له کوردستان باس باسی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه. هه‌موو که‌سێ قسه‌ی تێدا ده‌کات و بیر و بۆچوونی خۆی له باره‌یه‌وه ده‌خاته ڕوو. ڕه‌نگبێ ئه‌مه کارێکی ئاسایی بێت به‌و مانایه‌ی، که ئاکام و ئه‌نجامه‌کانی هه‌موو کوردێك په‌یوه‌ندار ده‌کات. ئه‌وه‌ی ئاسایی نیه ئه‌وه‌یه، که باس و خواسه‌کان له یه‌ك بازنهددا ده‌خولێنه‌وه. ته‌نها باس له گرنگی و مێژوویی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌کرێت و به شانی و باڵی ئه‌و که‌سانه‌دا هه‌ڵده‌درێت که ئه‌م هه‌نگاوه‌یان هه‌ڵهێناوه، به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماژه به کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کان له به‌رده‌م وه‌دیهاتنی ئه‌م خه‌ونه گه‌وره‌یه‌دا ناکرێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی، کاتێ ئهستهنگییهکان په‌یدا ده‌بن و ده‌بن به رێگر و په‌کی پرۆسه‌که ده‌خه‌ن، خه‌ڵك تووشی بێ ئومێدی ده‌بێت، چونکه ته‌نها باس له خێر و بێری کۆنگره کراوه و که‌س پێی وانه‌بووه که سه‌رکه‌وتوو نابێت. نابێ ئه‌وه به دوور بزانین که باسکردن له کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کان و ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه، وه‌کو هه‌موو پرۆسه و کردارێکی مرۆڤ، ڕه‌نگبێ ڕوو به ڕووی ڕه‌خنه و توانج و ته‌نانه‌ت تۆمهتیشمان بکاته‌وه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێ گوێ به‌وه بده‌ین و پرس و نیگه‌رانی خۆمان له مه‌ڕ کارێکی له‌م جۆره نه‌خه‌ینه ڕوو.
ئه‌م تێبینییانهی لێره‌دا ده‌یانخه‌مه ڕوو، له ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی خۆمه‌وه له کاتی دامه‌زراندن و کار وچالاکییه‌کانی پارله‌مانی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان، که بۆ چه‌ند ساڵێك له هه‌ردووکیاندا جێگری سه‌رۆك بوومه، سه‌رچاوه‌یان گرتووه. یه‌که‌میان کاک یه‌شار قایه سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرد و دووه‌میشیان خوالێخۆشبوو دکتۆر عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی. من وه‌کو کوردێکی سه‌ربه‌خۆ، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی باوه‌ڕم وابوو ئه‌و ده‌زگایانه ده‌توانن خزمه‌تێك به دۆزی ڕه‌وای کورد بگه‌یه‌نن، به کارایی به‌شداریم تێیاندا کرد.
هه‌موو که‌سێ کۆبوونه‌وه‌ی پارت و ڕێکخراوه کوردییه‌کانی پێ کارێکی باشه، چونکه ئه‌مانه تا چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا ئاماده نه‌بوون پێکه‌وه دابنیشن. به‌ڵام ئه‌مه له‌و ڕاستییه ناگۆڕێت، که کۆبوونه‌وه‌که پرۆتۆکۆلی بووه‌و باس له کێشه و قه‌یران و پرسه جددییه‌کانی دۆزی کورد به گشتی و هه‌ربه‌شه‌ی به تایبه‌تی نه‌کراوه.
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی بابه‌تییانه و دوور له هه‌ست و سۆزی کوردانه له پرسی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بکۆڵینه‌وه، ده‌بینیین، ئه‌م هه‌نگاوانه له ده‌سپێکه‌وه ڕوو به ڕروی هه‌ندێ کێشه‌ی جددی ده‌بنه‌وه. تا ئێستا کاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسان له‌م پرۆسه‌یه، ئه‌وه‌یان بۆ خه‌ڵك ڕوون نه‌کردۆته‌وه، ئایه مه‌به‌ست له‌مه‌ی پێی ده‌وترێ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان، ته‌نها به‌ستنی کۆنگره‌یه‌ك یا کۆنفرانسێکی فراوانی پارت و ڕێکخراو و" که‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکانی" حیزبه، که تێیدا " په‌یامی ئاشتی ئاراسته‌ی گه‌لانی تورك، عه‌ره‌ب و فارس" ده‌کات، به وته‌یه‌کی دی مه‌راسیمی به‌خاکسپاردنی خه‌باتی چه‌کداری تێدا ده‌گێڕدرێ، یا مه‌به‌ست دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌کی هه‌میشه‌ییه به نێوی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان؟.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان بێت، ئه‌وا ڕه‌نگبێ پارت و ڕێکخراوه سیاسییه کوردییه‌کان بتوانن له‌و ده‌مه کورته‌ی بۆیان دیاری کردووه، ئه‌نجامی بده‌ن. ئه‌گه‌ر پارته گه‌وره‌کان، وه‌کو ڕایده‌گه‌یه‌نن، باوه‌ڕیان به خه‌باتی چه‌کداری نه‌مابێت، ئیتر بۆ په‌یامی ئاشتی، هیچ نه‌بێت له واری تیۆریدا، کێشه‌یه‌ك له ئارادا نیه. وا چه‌ند ساڵێکه پارتی کرێکارانی کوردستان، که خۆی و باڵه جیاوازه‌کانی به پراکتیکی شه‌ڕی چه‌کداری ده‌که‌ن، په‌یامی ئاشتی ئاڕاسته‌ی تورکیا ده‌کات و ته‌نانه‌ت چه‌کداره‌کانی له وڵاتی باو باپیران ده‌کێشێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنور، بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا شتێکی ئه‌وتۆ له‌و پرۆسه‌یه سه‌وز بووبێت، ته‌نانه‌ت ڕۆژانه باس له‌وه ده‌کرێت، که پرۆسه به‌بنبه‌ست گه‌یشتووه. خۆ باسی په‌یامی ئاشتی له جه‌نگه‌ڵستانی سوریا له خه‌یاڵێکی خۆش به‌ولاوه هیچی دی نیه، ئێرانێش با له‌ولاوه بوه‌ستێ. ڕه‌نگبێ به هۆی که‌رکوك و هێڕشی به‌رده‌وامی تیرۆریستانه‌وه، به‌ر له‌وانی دی شه‌ڕ یه‌خه‌ی کوردی باشوری کوردستان بگرێت. به‌ڵام بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی کورد ئیتر شه‌ڕی چه‌کداری ناکات، پێویست به کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نیه، گه‌لان بۆ ئامانجی زۆر گه‌وره‌تر کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی داده‌مه‌زرێنن.
خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌کی هه‌میشه‌یی بێت به ناوی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانه‌وه، ئه‌وا بێ یه‌ك و دوو پێویستی به ئاماده‌کاری و کارێکی یه‌کجار زۆر ده‌بێت، که ڕه‌نگبێ نه‌ک چه‌ند مانگێك، به‌ڵکو چه‌ند ساڵێك بکێشێ. ئه‌مه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت دامه‌زراوه‌یه‌کی جێگیر و به ناوهڕۆك بێننه کایه‌وه، نه‌ك وه‌کو هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی تری کورد بێ ناوهڕۆك و به مردوویی له دایك بێت. هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گه‌رانه‌ی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له سه‌د و بیست ساڵی ڕابردوودا، ده‌ستنیشانکردنی ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌م سه‌رده‌مه، شێوازی کارکردنی پارت و ڕێکخراوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی، هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی باڵه سه‌ره‌کییه‌کانی و گه‌لێ ته‌وه‌ری دی پێویستییان به لێکۆڵینه‌وه و لێوردبوونه‌وه‌ی قووڵ و هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌کی وا گرنگ دابمه‌زرێنرێ.
جاران که کورد بیری له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ده‌کرده‌وه، بۆ ئه‌وه بوو که له سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌بێت به ناوی هه‌موو کورده‌وه قسه بکات و ستراتیژێکی نه‌ته‌وه‌یی دابڕێژێ و داخوازییه ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد بخاته ڕوو، که له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان بوو. ئێستا داخوازی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له باری واقیعیدا له ئارادا نیه. پارتی کرێکارانی کوردستان، که بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی سۆسیالیستی کوردستانی ده‌کرد، ئێستا باس له چاره‌سه‌رکردنی دۆزی کورد له چوارچێوه‌ی کۆماری دیموکراتیکی تورکیا ده‌کات. پارته‌کانی باشوری کوردستان، له دوای ساڵانێکی زۆر له خه‌باتکردن له پێناوی ئۆتۆنۆمی و ئۆتۆنۆمی ڕاسته‌قینه، چه‌ند ساڵێکه بڕیاڕی فیدیرالییان داوه و باسی له عیراقی فیدیراڵ ده‌که‌ن، بێ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کانی فیدیرالیزم له ده‌وڵه‌تی عیراقدا له ئارادا بن، وه‌کو ( یه‌که‌ی فیدیرالی دی بێجگه له هه‌رێمی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی فیدیرالی یا ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌کان، دادگای فیدیرالی و گه‌لێ شتی تر، که به بێ ئه‌وانه فیدیرالیزم له چوارچێوه‌ی دروشم و بانگه‌شه‌دا ده‌مێنێته‌وه). کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له دوای ساڵانێکی زۆر له دروشمی خودموختاری، ئێستا هه‌ندێکیان باس له فیدیرالیزم ده‌که‌ن. کوردی ڕۆژئاواش دیار نیه ئه‌نجامی ئه‌و ململانێ خوێناوییه‌ی که سوریا تێیدا ده‌ژێ و ڕکه‌به‌ری و ململانێی سه‌ختی نێوان په‌یه‌ده و پارته‌کانی تر ده‌گه‌ن به کوێ و چی‌یان لێ سه‌وزده‌بێت. که‌واتا بیرۆکه‌ی ده‌زگایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆی له قه‌یراندایه له لای کورد و له سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه پرسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان پرسێکی گه‌رمی ڕۆژ نیه، بۆیه ده‌بێ بیرمان بۆ ئه‌وه بچێت، که بیر له ده‌زگایه‌کی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری له نێوان پارته کوردییه‌کاندا ده‌کرێته‌وه، نه‌ک کۆنگریه‌کی نه‌ته‌وه‌یی، که له سه‌رووی پارته‌کانی کوردستانه‌وه بێت و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی کورد دابڕێژێت. هه‌ندێ به‌رپرسانی کۆبوونه‌وه‌که‌ش ئه‌مه ناشرنهوه، کاتێ ده‌ڵێن: پارت و ڕێکخراوه‌کانی هه‌ر به‌شه‌ی کوردستان کاری خۆیان ده‌که‌ن و بۆ خۆیان ئازادن چۆن بڕیار ده‌ده‌ن. که‌وابوو لێره‌دا پێویست به لێژنه‌یه‌کی هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له نێوان پارته‌کان بۆ ئه‌وه‌ی زیان به یه‌ك نه‌گه‌یه‌نن.
لێره‌دا ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌ین، که پارته سیاسییه‌کانی کوردستان له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان باس له چاره‌سه‌رکردنی دۆزی کورد له سنوری ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌که‌ن که کوردستانیان داگیرکردووه، بۆیه له دروستکردنی ده‌زگایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌موو کورد، له گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌ی خۆیاندا تا سه‌ر ئێسقان ناکۆکن، ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ خۆیدا کێشه‌ی قانونی دێنێته گۆڕێ. پێموایه به‌رپرسانی ئێمه کاتێ بڕیاڕ له هه‌نگاوێك ده‌ده‌ن، ته‌نها بیر له قازانجه سیاسییه‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه و ئه‌وه‌نده گوێ به پرسه‌کانی دی ناده‌ن. هه‌ڵبه‌ته هیچ پارتێکی سیاسی کورد جورئه‌تی ئه‌وه‌ی تێدا نیه، بڵێ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له‌م جۆره بایکۆت ده‌که‌م، با له کاتێکی پڕ له قه‌یه‌ران و ئاڵۆزیشدا بگیرێت، نه‌با به دژی یه‌کده‌نگیی کورد تۆمه‌تبار بکرێت. وا هه‌ر له ئێستاوه له سه‌ر نوێنه‌ری ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن بووه به به‌زم، جا با بێته سه‌ر ئه‌وه‌ی کۆنگره کۆببێته‌وه و هه‌ر حیزبه‌و هه‌رچی ده‌ست و پێوه‌ندی خۆی له ده‌زگاکانی به‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، حیزبی کارتۆنی و که‌سایه‌تی" سه‌ربه‌خۆ" بخزێنێته نێو ڕیزه‌کانی کۆنگره‌وه، ئه‌و کاته ده‌بینین ده‌بێت به چی هه‌ڵایه‌ك. له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستاندا براده‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئه‌مه‌یان به ئاشکرا ده‌کرد و ده‌یان کۆمه‌ڵه و رێکخستنیان له ژێر نێوی جیاوازدا ده‌هێنایه کۆبوونه‌وه‌کان، ده‌بوو به هه‌ڵایه‌ك هه‌ر بڕیارێکیان بویستبایه به چه‌پڵه‌ڕێزان ده‌یانسه‌پاند، تا کار گه‌یشت به‌وه‌ی زۆربه‌ی پارت و ڕێکخراوه و که‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکان لێی کشانه‌وه و ته‌نها خۆیان مانه‌وه.
خاڵێکی تری گرنگ که ده‌بێت لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بکرێت ئه‌وه‌یه که ئه‌م " کۆنگره نه‌ته‌وه‌ییه" بازدانێکی سه‌یره به سه‌ر کێشه دژواره‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا. سه‌یری باری سیاسی یه‌ك به یه‌کی پارچه‌کانی کوردستان بکه‌ن و بزانن ئێمه له چی باڕێکی قه‌یراناویدا ده‌ژێین. به‌ر له به‌شه‌کانی تر، با له باشوری کوردستانه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین، که کۆبوونه‌وه‌که‌ی تێدا ئه‌نجامدرا و به قه‌یرانێکی سیاسی قوولدا تێده‌په‌ڕێ. ناکرێ هه‌ڵبژاردنی کاتی کۆبوونه‌وه‌که به سه‌رکه‌وتوویی له قه‌له‌م بده‌ین، چونکه ده‌کرێ به جۆرێك له پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن دابنرێ و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی گه‌وره بۆ هه‌موو پرۆسه‌که دروست ده‌کات. ئایه ئه‌مه هه‌لێکی له باره بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، کاتێك له به‌یانییه‌وه تا ئێواره پارته‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن هێڕش ده‌که‌نه سه‌ریه‌ك و ده‌یان ناو وناتۆره له یه‌کتر ده‌نێن؟ هه‌ڵبه‌ته نا. باری هه‌موو به‌شه‌کانی تری کوردستان، ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بێت ئه‌وا باشتر نیه. پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له گه‌ڵ یه‌کتردا ناکۆكن وله قه‌یراندا ده‌ژێن. باسی ناکۆکی په‌یه‌ده و پارته‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان هه‌ر ناکرێت و هه‌موو ڕۆژێك مه‌ترسی پێکدادان و بگره‌وبه‌رده له ئارادیه و ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی دیش چه‌کیان هه‌بوایه، ده‌مێك بوو شه‌ڕی براکوژی ببوو به میوانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانیش. پارتی کرێکارانی کوردستان له گه‌ڵ هه‌موو گروپ و پارته‌کانی تری باکوری کوردستاندا له ناکۆکیدایه و گوێ به دید وبۆچوونیان نادات و ئه‌وانیش له هێڕش و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌میشه‌ییدان له دژی ئه‌و. ئایه نه‌ده‌کرا بۆ زه‌مینه خۆشکردن له به‌رده‌م پرۆسه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستاندا، هه‌وڵی ئه‌وه بدرایه له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان جۆرێک له پێکه‌وه‌هه‌ڵکردن و پێکه‌وه‌سازان بهاتبایه‌ته کایه‌وه و هه‌ر به‌شه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بدایه له جۆره به‌ره و پڵاتفۆرمێکدا هێزه‌کانی خۆی کۆبکردبایهتهوه و نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بۆ ئه‌و کۆنگریه هه‌ڵبژێرێ ؟. که‌س ده‌توانێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکات که کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی ده‌یان ساڵه‌ی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان له یه‌ک کۆنگره یا کۆنفرانس‌دا چاره‌سه‌ر ببن؟.
کۆبوونه‌وه‌ی وام بینیوه، که له به‌ر ده‌مه‌قاڵێی دوو پارت، که به هه‌ردووکیانه‌وه به سه‌رکردایه‌تی و بنکردایهتییهوه ده که‌س نه‌ده‌بوون، کۆبوونه‌وه‌که چه‌ندین کاتژمێر دواکه‌وتووه، تا نوێنه‌رانیان ئاماده‌بوونه پێکه‌وه له یه‌ك شوێن دانیشن. که‌سایه‌تی وامان هه‌بووه هه‌موو خه‌ڵکی به سعاتان به خۆوه سه‌رقاڵکردووه، که نابێ فڵانه که‌س ئاماده‌بێت چونکه پیاوی شا یا خومه‌ینی بووه، کۆنه به‌عسی یا سیخوڕ بووه. خواهه‌ڵناگرێ له‌و جۆرانهشمان هه‌بوو. سه‌دان له‌م جۆره حیکایه‌تانه‌م له لایه و بۆ کاتی خۆی تۆماریان ده‌که‌م. پارتی وامان هه‌بووه که داوامان لێکردووه ئاماده‌ی کۆبوونه‌کان بێت، وه‌ڵامی ئه‌وه بووه، ئێمه خۆمان ده‌یکه‌ین و ئاماده‌ی کۆنگره‌ی هیچ لایه‌نێکی تر نابین. خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان شتی وا سه‌یر و سه‌مه‌ره ڕوویانداوه که هه‌ر باس ناکرێن.
دکتۆر جه‌بار قادر
جێگری سه‌رۆکی پێشووی KNK

چاره‌نووسی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا (2)
داخوازییه‌کانی ده‌وڵه‌ت و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد:
له ڕاگه‌یاندنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا داخوازییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورك به کۆنکرێتی و ڕاشکاوه‌یی دیاریکراون و په‌یتا په‌یتا جێبه‌جێده‌کرێن. ڕاگرتنی یه‌کلایه‌نه‌ی شه‌ڕ له لایه‌ن پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه، کشانه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی تورکیا ( به وته‌یه‌کی ڕاستتر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیان) و ده‌ستهه‌ڵگرتن له خه‌باتی چه‌کداری ( له باره‌ی ئه‌مه‌ی دواییانه‌وه، واتا وازهێنان له شه‌ڕ و خه‌باتی چه‌کداری، تورکیا و سه‌رکرده‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان لێکدانه‌وه‌ی دژبه‌یه‌ك ده‌خه‌نه ڕوو). هه‌ڵبه‌ته ده‌وڵه‌ت له‌مه زیاتری ده‌ویست. ئه‌و ده‌یویست په‌که‌که یه‌کسه‌ر و بۆ هه‌میشه کۆتایی به شه‌ڕ بێنێت، چه‌کداره‌کانیش یا چه‌که‌کانیان له تورکیا به‌جێبێڵن و ئه‌وجا ڕوو له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان بکه‌ن، یا خۆیان به پێی قانونی په‌شیمانی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت بکه‌ن، ئه‌ویش بیاندات به‌دادگا و ئه‌وه‌ی دادگا ده‌ریخست که " تاوانی دژ به‌ده‌وڵه‌تی" نه‌کردووه، له دوای ماوه‌یه‌ك ئازاد بکرێت وبگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو کۆمه‌ڵگه و ژیانی ئاسایی. به وته‌یه‌کی تر بزووتنه‌وه‌ی کوردی په‌شیمانیی گشتیی له مێژووی سی ساڵه‌ی خه‌بات و قوربانی ده‌یان هه‌زار که‌س ڕابگه‌یه‌نێت. هه‌ڵبه‌ته هیچ که‌سێك نه‌یده‌توانی ئه‌مه‌ی بۆ جێبه‌جێ بکات، بۆیه ده‌بوایه به دوای سیناریۆیه‌کی له‌بارتردا بگرابایه.
ئه‌لفوبێی هونه‌ری وتووێژ ودانوساندن ئه‌یه، که له لایه‌نه‌کان له ده‌سپێکدا زۆرترین داخوازی و مه‌رج ده‌خه‌نه ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به ناچاری ده‌ستیان له هه‌ندێکیان هه‌ڵگرت، شتێکی ئه‌وتۆ له ده‌ست نه‌ده‌ن. مخابن ئه‌زموونی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، که نوێنه‌رانی ئێمه هه‌میشه له دامێنی داخوازییه‌کانه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ن و زۆر زوو ده‌ستیان له بنی هه‌مانه‌که‌وه ده‌رده‌چێت، بۆیه ئه‌وه‌ی له میانه‌ی خه‌بات و تێکۆشان‌دا به‌ده‌ستیدێنن، له وازی دانوساندا له ده‌ستیده‌ده‌ن. واده‌زانم پێویست به‌وه ناکات له‌م باره‌یه‌وه به‌ڵگه بێنینه‌وه. پرسی گه‌ل و نیشتمان ده‌کرێت به پرسی که‌س و پارته‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی نه‌ته‌وه ده‌کرێنه قوربانی سۆز وپه‌یمانی زاره‌کی. ئه‌مه یه‌کێ له دیارده تاڵ و دووباره وده‌باره بووه‌وه‌ی مێژووی نوێ و هاوچه‌رخمانه.
ئه‌وه‌ی له‌م پرۆسه‌ی ئاشتییه‌دا ته‌ماوی و نادیاره، مافه‌کانی گه‌لی کورده له باکوری کوردستان. ئه‌و مافانه چین؟ ده‌وله‌ت دانی بهچێدا ناوه و به چیدا نه‌ناوه؟ ئه‌وه‌ی دانی پێدانراوه به چی میکانیزمێك جێبه‌جێ ده‌کرێت؟ ئایه خشته‌یه‌ك یا کاتێك بۆ جێبه‌جێکردنیان دیاری کراوه؟. ئه‌مانه و ده‌یان پرسیاری تر له‌م پرۆسه‌یه‌دا بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه و ته‌نها به هه‌ندێ قسه‌ی گشتی له باره‌ی خه‌باتی سیاسی و به‌سه‌رچوونی ده‌می خه‌باتی چه‌کداری و به‌کارخستنی بیر و هزر بۆ گه‌یشتن به مافه‌کان باسیان لێوه کراوه، کاتێ مرۆڤ وردیادهکاتهوه شتێکی کۆنکرێت و به‌رجه‌سته ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
ڕه‌وتی ڕووداوه‌کانی مێژووی سی ساڵی ڕابردووی باکوری کوردستان و دروشمه سه‌ره‌کییه‌کانی بزووتنه‌وه‌که‌ی ده‌توانن هه‌ندێ تیشک بخه‌نه سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه. دروشمه‌کان له‌و سێ ده‌یه‌دا گۆڕانی زۆریان به‌سه‌ردا هات، که هه‌ندێکیان گرێدراوی گۆڕانکارییه‌کانی دونیا و ناوچه‌که بوون، به‌ڵام زۆربه‌یان به پێی خواست و لێکدانه‌وه‌کانی سه‌رکرده تاقانه‌کان بوون. له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا کوردی باکور به گشتی تێکه‌ڵ به بزاڤ و گوتاری سیاسی چه‌پی تورك ببوو، هه‌موو گروپه‌کان باسیان له جه‌نگی گه‌له‌ری چه‌کداری درێژخایه‌ن ده‌کرد بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سۆسیالیستی تورکیا، که ده‌بوایه له دوای وه‌دیهاتنی ئه‌و خه‌ونه، که نه‌هاته دی، کورد به هه‌موو مافه‌کانی شاد ببوایه‌ته‌وه. له کۆتایی شه‌سته‌کان و ده‌سپێکی هه‌فتاکانه‌وه، به هۆی ناڕه‌زایی نیشتمانپه‌روه‌رانی کورده‌وه له هه‌ڵوێستی هێزه چه‌په‌کانی تورك، جۆره جیابوونه‌وه‌یه‌ك له ژیانی سیاسی تورکیادا له نێوان کورد و تورک‌دا هاته کایه‌وه و چه‌ند پارت و گروپێکی کوردستانی دامه‌زرێنران، وه‌کو پارتی سۆسیالیستی کوردستان و کۆمه‌ڵێ گروپی سیاسی بچوکتر. له‌م که‌ش و هه‌وایه‌دا پارتی کرێکارانی کوردستانیش له 1978 دامه‌زرا. کوده‌تای 12 ئه‌یلولی 1980 خاڵێکی وه‌رچه‌رخان بوو بۆ خه‌باتی کورد له باکوری کوردستان و له ساڵی 1984 پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ستیکرد به خه‌باتی چه‌کداری.
پێناسه‌ی خه‌باتکارانی کورد بۆ وڵاته‌که‌یان له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه بوو که کوردستان کۆڵۆنییه و خه‌باتی کورد بۆ ئازادکرنی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سۆسیالیستی سه‌ربه‌خۆی کوردستانه. ئه‌مه دروشم و بانگه‌شه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو. هه‌ندێ له پارته‌کانی تری ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان باسیان له سیسته‌می فیدیرالی ده‌کرد بۆ تورکیا. په‌که‌که به توندی ئه‌و دروشمه‌ی ڕه‌تده‌کرده‌وه و هه‌ڵگرانی به چه‌واشه‌کار و ڕیفۆرمیست و خیانه‌تکار تاوانبار ده‌کرد. له نه‌وه‌ته‌کاندا باسی چاره‌سه‌رکردنی دۆزی کورد له چوارچێوه‌ی تورکیایه‌کی دیموکرات‌دا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کان و ناو به‌ناو به ناوی سیاسه‌تکردن و دیبلۆماسییه‌ته‌وه هاته کایه‌وه. دوای ده‌ستگیرکردنی ئۆجه‌لان دروشمه‌کان گۆڕانکاری دراماتیکیان به‌سه‌رداهات. سه‌ره‌تا باس له کۆماری دیموکراتیکی تورکیا کرا. هه‌ڵبه‌ته تورکیایه‌کی دیموکراتی، که ڕێز له مافه‌کانی هه‌موو هاوڵاتیانی بگرێت، خه‌ونێکی دێرینی ملیۆنه‌ها کوردی ئه‌و وڵاته‌یه. له دوای ئه‌وه باس له خۆسه‌ری دیموکراتی کرا، که به واتای خۆبه‌ڕیوه‌بردن، خودموختاری یا ئۆتۆنۆمی دێت، هه‌رچه‌نده براده‌رانی په‌که‌که ئه‌وه قه‌بوڵ ناکه‌ن، چونکه به بۆچوونی ئه‌وان چه‌مك و دروشم و بۆچوونه‌کانی ئه‌وان هه‌میشه جیاوازن له پارته‌کانی تری کوردستان. لایه‌نگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ماوه‌یه‌ك پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی زۆریان بۆ خۆسه‌ری کرد و له ناکاو وه‌کو زۆر شتی تر بێده‌نگی لێ‌کرا. گۆڕانکاری له دروشم و بۆچوونه‌کان به پێی پێشهاته سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌بێ وه‌کو دیارده‌یه‌کی ئاسایی سه‌یربکرێت، کاتێ به پێی پرۆگرامێکی عه‌قڵانی و له پێناو ئامانجی ڕوون و دیاردا ده‌کرێت، به‌ڵام کاتێ به هه‌ڕه‌مه‌کی و بێ لێکدانه‌وه‌ی زانستی و له گۆڕ خواستی تاکه که‌سێك ده‌کرێت، ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێوان و سه‌رگه‌ردانی و ته‌نانه‌ت کاره‌ساتیش.
دوای ڕاگه‌یاندنی پرۆسه‌ی ئاشتی زۆر که‌س بۆ ماوه‌یه‌ك چاوه‌روانی ئه‌وه بوون که به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك یا ڕاگه‌یاندراوێك له مه‌ڕ ماف و داخوازییه‌کانی گه‌لی کورد له باکوری کوردستان بڵاوبکرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن لایه‌نه‌کان له سه‌ر چی پێکهاتوون، ئه‌گه‌ر شتێك به نێوی پێکهاتن له ئارادا بێت. ئه‌مه نه‌کرا و له ڕاستیدا نیگه‌رانی له لای خه‌ڵك دروست کرد. سه‌رکرده‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێی کورد ئاگادار بوون، بۆیه زوو زوو به گوێێ لایه‌نگران و هه‌وادارانی خۆیانیاندهدا، که نابێ که‌س وا بیر بکاته‌وه که ئه‌وان خۆیان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن و ده‌بێ چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو بکه‌ن و دان به‌خۆیاندا بگرن. هه‌نگاوه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌بوایه دوای کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی په‌که‌که ده‌ستپێبکات. ئێستا وا هه‌ردوولا له سه‌ر ئه‌وه ناکۆکن ئایه هه‌نگاوی یه‌که‌م که‌ی ته‌واو ده‌بێت. ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی که‌می شه‌ڕڤانانی په‌که‌که سنووره‌کان په‌ڕیونه‌ته‌وه و په‌که‌که‌ش ده‌ڵێت نه‌خێر زۆرترین چه‌کدارانی ئێمه تورکیایان به‌جێهێشتووه. ئه‌م بگره وبهردهیه ده‌توانێ بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ به‌رده‌وام بێت و لایه‌نێکی سێیه‌م له ئارادا نیه بڕیاڕ له‌سه‌ر ئه‌وه بدات کام لایه‌ن ڕاست ده‌کات. ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێکی چاوه‌ڕوانکراوی هه‌موو پێکهاتن و ڕێکه‌وتنێکه که لا تاریکیدا بکرێت و که‌س ئاگاداری ورده‌کارییه‌کانی نه‌بێت.
له گه‌ڵ ئه‌و ئاڵۆزیی و ناڕوونییهدا هه‌وڵده‌ده‌ین داخوازییه‌کانی کورد به پێی لێدوان و لێکدانه‌وه‌کانی سه‌رکرده‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی ئاشتی و دیموکراسی، که له دوای ڕاگه‌یاندنی پرۆسه‌ی ئاشتی، به ڕاستوخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ باسیان لێوه‌کردووه، له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا کۆبکه‌ینه‌وه:
1. مافه‌کانی تایبه‌ت به زمانی کوردی: کورد ده‌یه‌وێ به زمانی خۆی بخوێنێ و بنووسێ و له میدیادا به‌کاری بێنێت، گه‌شه به میراتی کولتوری و ئه‌ده‌بیاتی خۆی بدات، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته زمانی کوردی له ته‌ك زمانی تورکیدا بکرێت به زمانێکی فه‌رمی و له په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌بردندا له باکوری کوردستان به‌کاربێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێت به هێزی قانون و ده‌ستور جێگیربکرێت. له به‌رامبه‌ردا حکومه‌ت باس له مافی کردنه‌وه‌ی کۆرسی تایبه‌ت ده‌کات بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ فێری زمانی کوردی بن. ئه‌م دوو بۆچوونه جیاوازییه‌کانیان زۆر نیه، ته‌نها به‌قه‌ده‌ر ئه‌رز و ئاسمانه.
2. ده‌مێکه له تورکیا باس له پێویستی دانانی ده‌ستورێکی نوێ ده‌کرێت، چونکه ئه‌و ده‌ستوره‌ی کاری پێده‌کرێت له لایه‌ن کوده‌تاچییه‌کانی کوده‌تای 12 ئه‌یلولی 1980 دانراوه، بۆیه هه‌رچه‌ند گۆڕانکاری له به‌نده‌کانیدا کرا و هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به ده‌ستورێك، که بۆ ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتی بشێت، شکستیان هێنا. لێره‌دا داخوازی کورد بۆ ده‌ستورێکی نوێ له گه‌ڵ خواستی ژماره‌یه‌کی فراوانی خه‌ڵکی تورکیادا یه‌کده‌گرێته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵی کورد بۆ ئه‌وه‌یه، له ده‌ستوری نوێ‌دا دان به هه‌بوونیدا بنرێت و پێناسه‌یه‌کی نوێ بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا و هاووڵاتیانی کۆماری تورکیا بکرێت، که ئێستا هه‌موو به تورك له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن. بۆچوونه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن، له ده‌ستوری نوێ‌دا ئاماژه به هیچ پێکاههتهیهك نه‌کرێت، بهتورکیشهوه. واتا ته‌نها باس له چه‌مکی هاووڵاتی ده‌کرێت. ئه‌مه له گۆر داخوازییه‌کانی کورد نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێته‌دی هه‌نگاوێکه بۆ پێشه‌وه.
3. پارتی داد و گه‌شه‌پێدان هه‌وڵی هه‌ڵته‌کاندنی بنه‌ماکانی که‌مالیزم له ده‌ستور و سیسته‌می سیاسی تورکیا ده‌دات. ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌رچه‌نده له به‌ر خواسته‌کانی کورد نیه ، لێ ده‌توانێ به قازانجی مافه‌کانی بشکێته‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م پرۆسه‌یه ڕه‌هه‌ند و ده‌رکه‌وته‌ی تریشی زۆره و ئه‌گه‌ر کورد وریا نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌م حکومه‌ته‌ش ده‌توانێ هه‌ندێ بنه‌مای نوێ جێگیربکات، که له دواییدا ببن به کۆسپ و ته‌گه‌ره له به‌رده‌م مافه‌کانی گه‌لی کوردا.
4. هه‌وڵی کورد بۆ لاوازکردنی بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی و دانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به ویلایه‌ته‌کان، له گه‌ڵ خواسته‌کانی سه‌رده‌مدا یه‌کده‌گرێته‌وه و له‌م ڕێگه‌شه‌وه دانیشتوانی کورد ده‌توانن به‌شێك له مافه‌کانیان وه‌ده‌ستبێنن، به تایبه‌تی له‌و شارانه‌ی ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌کانیان له ئه‌ستۆدایه. لێره‌دا به‌رپرسانی په‌که‌که سیسته‌می فیدیرالی و ئۆتۆنۆمی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و زۆر جار پاکانه‌یان ئه‌وه‌یه، که نیوه‌ی دانیشتوانی کوردی تورکیا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی باکوری کوردستان ده‌ژێن. هه‌ڵبه‌ته ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستان، که زۆربه‌ی دانیشتوانیان کوردن ده‌توانن له سێبه‌ری سیسته‌مێکی فیدیرالیدا بژێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به مافه‌کانی هاووڵاتیانی کوردی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه فیدیرالییهکهی خۆیان بگه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی بێن به خه‌ڵکی ڕابگه‌یه‌نن، که دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی کارێکه ئه‌وڕۆ له توانای کوردا نیه، بۆیه ناکرێ به‌ردوام بین له به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و دروشمه، به‌رپرسان و میدیای سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستان که‌وتوونه‌ته گیان چه‌مکی ده‌وڵه‌تی - نه‌ته‌وه و ئه‌وه‌نده ناحه‌زیان کردووه، خوێنه‌وار و نه‌خوێنه‌وار باس له دڕنده‌یی ده‌وڵه‌تی – نه‌ته‌وه ده‌کات و گوایه له دونیادا باوی نه‌ماوه و نابێ کورد خۆی به‌و چه‌مکه‌وه خه‌ریك بکات. خه‌ونی هه‌موو گه‌لانی بێده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه ڕۆژێك له ڕۆژان ببن به خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان. ئه‌وه نیه سکوتلا‌ند، باسك، که‌ته‌ڵۆنیا، کیوبك و چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌تی تر له وڵاتانی دیموکراتیدا، که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری مافه‌کانیان دابینکراوه و له گه‌ڵ باری سه‌ختی کوردا به‌راورد ناکرێن، بیر له ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانده‌که‌نه‌وه؟.
5. به‌هه‌مان شێوه هه‌وڵی کورد و ناوه‌ند و که‌سایه‌تییه دیموکراته‌کانی تورکیا بۆ جێگیرکردنی مافه‌کانی مرۆڤ، دیموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگه وژیانی سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، سه‌روه‌رکردنی قانون، ڕێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، له به‌ینبردنی چه‌وسانه‌وه و ئه‌شکه‌نجه‌دان... هتد، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆکار بۆ گه‌یشتنی کورد به به‌شێکی گرنگ له مافه‌کانی و ڕزگاربوونیان له سته‌م و چه‌وسانه‌وه. له ته‌ك ئه‌مانه‌دا هه‌ڵبه‌ته ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار و چالاکی له به‌رده‌م پارت و رێکخراوه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا و لابردنی به‌ربه‌ستی 10 % له به‌رده‌م پارته‌کاندا بۆ گه‌یشتن به پارله‌مان، ئازادکردنی خه‌باتکارانی کورد له زیندان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و قانونانه‌ی بۆ ڕاونان و سه‌رکوتکردنی کورد ده‌رکرابوون، هه‌موو ئه‌مانه خاڵی گرنگن بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه. ئه‌م شتانه هه‌موو باسده‌کرێن، به‌ڵام هیچ به‌لگه‌یه‌ك له به‌رده‌ستدا نیه ئه‌وه ده‌رخات که ئه‌م داخوازییانه له مه‌ودایه‌کی بینراودا جێبه‌جێ ده‌کرێن.
ده‌کرێ بڵێین ئه‌مانه سه‌رکی ترین ئه‌و باس وخواسانهن که سیاسه‌تمه‌داران و به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی کورد له باکوری کوردستان ده‌یانده‌ن به گوێی خه‌ڵکدا، کاتێ باس له پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌که‌ن. ناو به ناو باس له‌وه‌ش ده‌که‌ن، که پرۆسه‌که له چه‌ند هه‌نگاوێك پێکدێت و ئه‌وه‌ی تا ئێستا کراوه، هه‌نگاوی یه‌که‌مه و ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه ده‌ستبکرێت به هه‌نگاوی دووه‌م، که ده‌بێ حکومه‌ت هه‌ڵیبێنێ. هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه، که باس له‌و هه‌نگاوانه بکات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایه هه‌نگاوی داهاتوو چییه و ده‌بێ حکومه‌ت چی بکات. ئه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌وه ده‌وترێ ته‌نها لێکدانه‌وه و شیرۆڤهکردنه.
له ساڵی 2002 پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ڕۆڵێکی گرنگ له سه‌ر شانۆی سیاسی تورکیا ده‌گێڕێ و هه‌وڵی جێگیرکردنی مۆدێلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆی ده‌دات. ئه‌م پارته بنه‌ماکانی سیسته‌می که‌مالی هه‌ژاندووه و ساڵ له دوای ساڵ ده‌سکه‌وتی زۆرتر وه‌ده‌ستدێنێ. باری ئابوری وڵات به به‌راورد به ساڵانی به‌ر له گه‌یشتنی به ده‌سه‌ڵات گه‌شه‌ی باشی کردووه، ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی جه‌نه‌ڕاله‌کانی سوپا سنووردار کراون، باری مافه‌کانی مرۆف و سه‌روه‌ری قانون پێشکه‌وتنیان به‌خۆوه بینیوه. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له وڵاتێکی وه‌کو تورکیا، که کانگای ده‌ستپیسی و کرده‌وه‌ی مافیایی و ده‌ستێکه‌ڵکردنی سیاسه‌تمه‌دار و تۆڕه‌کانی تاوانکاری بوو، سه‌رکه‌وتنێکی بێ وێنه بوو بۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و پشتگیری زیاتری خه‌ڵکی بۆ دابین کرد.
به هۆی شه‌ڕ و شوڕ و باری نائاساییه‌وه، ئه‌م هه‌نگاو و ده‌سکه‌وتانه شتێکی ئه‌وتۆیان له باری سه‌ختی ژیان له باکوری کوردستان نه‌گۆڕی. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتی ده‌سه‌لاتدار بوو به خه‌نیمێکی گرنگی پارت و گروپه کوردییه‌کان له کوردستان، به تایبه‌تی دوای ئاوابوونی خۆری زۆربه‌ی پارته سیاسییه‌کانی تری تورکیا، که به‌شێك له ده‌نگه‌کانی کوردیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ خۆیان مسۆگه‌ر ده‌کرد. هه‌رچه‌نده به‌شێکی گرنگ له دانیشتوانی کوردستان لایه‌نگری ئه‌و پارتانه بوون، که وه‌کو باڵی سیاسی په‌که‌که ده‌ناسران، وه‌کو ( HEP, DEP, HADEP, DEHAP, DTP, BDP ) به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانده‌توانی به‌ربه‌ستی 10% ده‌رباز بکه‌ن، خه‌ڵك ناچار بوون ده‌نگبده‌ن به باشترین خراپه‌کان.
ئه‌وه‌ی تائێستا ده‌رکه‌وتووه ئه‌وه‌یه که ئه‌ردۆگان و حکومه‌ته‌که‌ی دیانه‌وێت که‌مترین ماف به کورد ڕه‌وا ببینن له به‌رامبه‌ر زۆرترین ده‌سکه‌وتدا، که له ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه به‌ئاسانی به‌ده‌ستی دێنن. ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ش یه‌کێك له کارته به‌هێزه‌کان ده‌بێت به ده‌ست پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان و سه‌رۆکایه‌تی کۆمار له ئازاری 2014. نزیکبوونه‌وه‌ش له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌که سڕ ده‌کات و هه‌موو شتێك وهدوادهخرێت بۆ دوای هه‌ڵبژاردن. لێره‌وه تا کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌نگبێ کورد به " کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و باری ڕۆژئاوای کوردستانه‌وه" خه‌ریك بکرێت و باس وخواسی پرۆسه‌که کزبکات.
چاره‌نووسی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا (1)
ئه‌وه‌ی به پرۆسه‌ی ئاشتی له باکوری کوردستان نێو ده‌برێ، سه‌رنجی هه‌موو لایه‌کی به‌لای خۆیدا ڕاکێشا و زۆری له سه‌ر نووسراو و زۆرتری له سه‌ر وترا. خه‌ڵك به‌گه‌رمی پێشوازی لێکرد و هێزه سیاسییه‌کان پشتیوانی خۆیان بۆی ده‌ربڕی. هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌ت و ڕێکخراوه‌کانیش به گشتیی ئه‌رێنی بوو. ده‌بوایه هه‌ر واش بێت، چونکه که‌س نیه بڵێ پشتگیری له کوشتار و ئاڵۆزی ده‌که‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی که له دژی پرۆسه‌که بوون، هه‌ڵوێستی خۆیان به ڕاشکاوه‌یی پیشاننهدا. کورد به ڕاوه‌ستانی شه‌ڕ و ماڵوێرانی دڵخۆشه، هه‌رچه‌نده زۆر که‌س نیگه‌رانی خۆیان له شێوازی یه‌کلایه‌نه‌ی پرۆسه‌که نه‌شارده‌وه. ده‌وله‌تی تورکیا، که ده‌مێك بوو چاوه‌ڕوانی ڕووداوێکی وا بوو، به جۆره له خۆباییبوونێکهوه پێشوازی لێکرد و ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌یاند، که گرنگی و جدییه‌تی پرۆسه‌که له هه‌نگاوه عه‌مه‌لییه‌کاندا ده‌رده‌که‌ون. له‌م به‌ینه‌دا ته‌نها پارت وناوه‌نده ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی تورك پرۆسه‌که‌یان به هه‌ڕه‌شه له سه‌ر تورکیا له‌قه‌له‌مدا.
پارته سیاسییه‌کانی لای خۆمان، وه‌کو خوی هه‌میشه‌ییانه و دوور له لێکدانه‌وه و شیرۆڤه‌کردنی بابه‌ته‌که، دونیایان کرد به به‌هار و هه‌ندێ ململانێ و کێبڕکێی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌شیان له سه‌ر ئه‌وه کرد، ئایه کام لایان زۆرتر ڕۆڵی بینیوه له گه‌یشتن به‌م "ده‌سکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه". بۆ ئه‌مان ئه‌مه هه‌لێك بوو، که ده‌مێك بوو خه‌ونیان پێوه ده‌دیت. له لایه‌که‌وه ڕزگاریان بوو له‌و فشاره سه‌ربازی و سیاسییه‌کانی تورکیا که ده‌یکرده سه‌ریان به هۆی هه‌بوونی چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه له قه‌ندیل، له لایه‌کی تریشه‌وه ده‌مێکه باس له‌وه ده‌که‌ن، که ده‌می خه‌باتی چه‌کداری به‌سه‌رچووه و مادام ده‌رفه‌تی خه‌باتی سیاسی له به‌رده‌م کوردا له تورکیا هاتۆته کایه‌وه، پێویستی به‌وه ناکات کوڕ و کچی کورد بدرێن به کوشت و کوردستان وێران بکرێت. ئه‌مه دروسته، لێ ئه‌و ململانێ بێواتایه ڕه‌هه‌ندی تریشی هه‌بوو، چی بۆ نێوخوی کورد و چی له به‌رده‌م تورکیادا. بۆیه ده‌ڵێم بێ‌مانا، چونکه دروست ئه‌وه‌یه، مرۆڤ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌کان بکات و بزانێ تا کوێ پرۆسه‌که سه‌رده‌که‌وێت، ئه‌وجا بگره‌وبه‌رده له سه‌ر ڕۆڵ و پێگه‌ی خۆی تێدا بکات. تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر پرۆسه‌که سه‌رنه‌که‌وێت که‌س خۆی بکات به خاوه‌نی؟ . باشوری کوردستان له شوباتی 1963، واتا نیو سه‌ده‌ی ڕه‌به‌قه خه‌رێکی دان و سانه له گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی به‌غدا، هێشتاش خۆمان له دامێنی چیای کێشه‌کاندا ده‌بینیینه‌وه. کێ ده‌ڵی ئه‌مه‌ی تورکیا له‌وه ئاڵۆزتر و سه‌ختتر نابێت. به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه ، که ده‌وڵه‌تی تورك تا به‌ر له چه‌ند ساڵێك دانی به هه‌بوونی کوردا نه‌ده‌نا، ئێستاش مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی له‌و پێناسه‌یه تێبگات که بۆ کوردی ده‌کات، کاتێ به هاولاتیانی تورکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك کورد ناویان ده‌بات، له کاتێکدا به‌غدا، هه‌رچه‌نده به چه‌کی کیمیاوی له کوردی ده‌دا و ئهنفالیانی ده‌کرد، قه‌ت نکۆڵی له هه‌بوونی کورد نه‌کردووه و له هه‌ندێ بڕگه‌ی مێژوویی سه‌ده‌ی ڕابردووش‌دا، ته‌نانه‌ت دانیناوه به هه‌ندێ له مافه‌کانیاندا.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر پرۆسه‌که‌دا تێپه‌ڕی و کهف و کۆڵی هه‌ست و سۆز و هه‌ڵوێسته‌کان دامرکانه‌وه و لێره وله‌وێ ده‌ستکراوه به باسکردن له به‌بنبه‌ست گه‌یشتنی پرۆسه‌که و گوێمان له ئه‌گه‌ری کشانه‌وه له پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌بێت، کاتی ئه‌وه هاتووه خوێندنه‌وه‌یه‌کی هێمنانه‌ی بۆ بکرێت، خاڵه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کانی، ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتن و شکستهێنانی لێکبدرێنه‌وه. ئامۆژگاریم بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌نها به یه‌ك ئاراسته بیرده‌که‌نه‌وه، کاتی خۆیان به فیڕۆ نه‌ده‌ن و ئه‌م نووسینه نه‌خوێننه‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له سه‌ر فه‌یسبوك بڵاوده‌کرێته‌وه و دانیشتوانی ئه‌م دونیا تازه‌یه زۆر به‌په‌له و سه‌رقاڵن و حه‌وسه‌ڵه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی دوور و درێژیان نیه، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌م له چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌کدا ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م پرۆسه‌یه پێشکه‌ش به دۆستان و خوێنه‌ران بکه‌م.
باسکردنی مێژووی دۆزی کورد له تورکیا و سیاسه‌تی نامرۆڤانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته له سه‌ده‌ی ڕابردوودا، زۆریان له سه‌ر وتراوه و پێویستیان به‌وه نیه لێره‌دا دووباره بکرێنه‌وه، بۆیه ده‌بێ یه‌کسه‌ر باس له پرۆسه‌که بکه‌ین، که له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا (1913) ده‌ستیپێکردووه.
ده‌مێکه زۆربه‌ی کورد هاتۆته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، که خه‌باتی چه‌کداری کورد نه توانوویه‌تی و نه ده‌توانێ به سه‌ر حکومه‌ته‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستاندا زاڵبێ و مافه‌کانی گه‌لی کورد به‌ده‌ستبێنێت و نه ئه‌و حکومه‌تانه توانیویانه و ده‌توانن به‌یه‌کجاری بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری کورد و گه‌لی کورد له بهینبهرن. گۆڕانکارییه‌کانی دونیا و ناچه‌که‌ش له‌م بیست ساله‌ی ڕابردوودا، کۆمه‌ڵێ چه‌مك و پێشهاتی نوێیان هێناوه‌ته کایه‌وه، که که‌س ناتوانێ خۆی لێیان گێل بکات و بهنادیدیان بگرێت.
له ئێستادا شه‌ڕ له توانایدا نیه له ماڵوێرانی و کاره‌سات به‌ولاوه شتێك پێشکه‌ش به گه‌لی کورد بکات له باکوری کوردستان. به‌دووریش نازانرێ که پریشکه‌کانی باشور و ڕۆژئاوای کوردستانیش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کان بگرنه‌وه. له ڕابردووش‌دا هه‌میشه شه‌ڕ بووه به هۆی ماڵوێرانی له کوردستاندا. هه‌ڵسه‌نگاندنی زیان و قازانجه‌کانی خه‌باتی چه‌کداری له په‌نجا ساڵی ڕابردوودا پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه، که پێده‌چێ هێشتا مه‌رجه‌کانی نه‌ڕه‌خساون.
لایه‌نگرانی ئه‌و بۆچوونه زۆرن، که ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر خه‌باتی چه‌کداری و فیداکاری شه‌ڕڤانانی پارتی کرێکارانی کوردستان نه‌بوایه، ئه‌وا کاربه‌ده‌ستانی تورك سه‌د ساڵی تریش ملیان بۆ مافه‌کانی کورد نه‌ده‌دا و دانیان پێدا نه‌ده‌نا. ڕه‌نگبێ ئه‌م بۆچوونه به‌شێکی زۆری ڕاستیی تێدا بێت.
وه‌کو که‌سێکی ئاگادار له مێژوو و ڕووداوه‌کانی باکوری کوردستان و تورکیا، پێموایه ئه‌م پرۆسه‌یه، که به پرۆسه‌ی ئاشتی نێوده‌برێ، له ده‌سپێکه‌وه به نه‌وه‌کامی له دایکبووه. یه‌کێ له هۆیه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م باره شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وتووێژه‌که‌یه. ئه‌زموونه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی دۆز وکێشه‌کان شێوازی جیاواز له‌مه‌ی مه‌ڕ خۆمانمان پێشکه‌ش ده‌که‌ن. له ده‌سپێکه‌وه ئه‌وه‌ی کورد به وتووێژ نێوی ده‌بات، حکومه‌تی تورکیا ئاماده نیه ئه‌و ناوه‌ی لێبنێت. کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ڕۆژانه ئه‌وه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، که ئه‌وان وتووێژ له گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان ( په‌که‌که)، یا ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ پارتێکی " قانونی" وه‌کو پارتی ئاشتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) دا بکه‌ن. له باری واقیعیدا ئه‌مه درۆیه‌کی زله، چونکه ئه‌وان له گه‌ڵ سه‌رۆکی به‌ندکراوی په‌که‌که و له گه‌ڵ نوێنه‌رانی به‌ده‌په‌دا، کۆده‌بنه و ڕێگه ده‌ده‌ن په‌یامه‌کان هاتوچۆ بکه‌ن، واتا له باری واقیعیدا ئه‌وان وتووێژ و دانوسان ده‌که‌ن، به‌ڵام ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه ده‌بێت نیگه‌رانی و گومانمان لا دروست بکات له سه‌ر هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وان له‌م پرۆسه‌ی ئاشتییه.
لێکدانه‌وه‌ی زۆر بۆ ئه‌م باره ده‌کرێن. بۆ نموونه ده‌وترێت، تورك له ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕا بردوودا به‌و بۆچوونه په‌روه‌رده کراون، که شتێك نیه به ناوی کورده‌وه و ئێستا ئه‌سته‌مه بۆ حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆگان یه‌کسه‌ر، نه‌ك ته‌نها دان به کوردا، به‌ڵکو دان به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیشدا بنێت، ئه‌مه‌ش تا ئاستێکی زۆر دروسته و ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌کدا حکومه‌ته ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان چاندوویانه، ئه‌ڕۆ تورك باجه‌که‌ی ده‌ده‌نه‌وه و کوردی پێ بێبه‌شده‌کرێت له مافه‌کانی. له به‌رامبه‌ردا هیچ ههنگاوێکی مه‌زن و ئاشتییهكیش له مێژوودا به بێ باج و نرخی گه‌وره نه‌هاتووته دی. ڕابه‌رانی کوردیش به‌وه نه‌ناسراون که ئه‌وه‌نده پاکانه بۆ نه‌یاره نێۆخۆییهکانیان بکه‌ن، جا نازانرێ چۆن وا له به‌رامبه‌ر چه‌وسێنه‌ران و داپڵۆسێنه‌رانی گه‌له‌که‌یاندا دڵفراوان و دڵگهورهن.
زۆر جار ئه‌م پرۆسه‌ی لای خۆمان به پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلییه‌کان و کۆنگره‌ی نیشتمانی باشوری ئه‌فریقا و حکومه‌تی ئهپارتههیدی ( ئه‌پارتاید)ی ئه‌و وڵاته و ئایڕلهندا و کوێ و کوێ به‌راورد ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش کارێکی نازانستی و نادروسته. ته‌نها بۆ نموونه، فه‌له‌ستینییه‌کان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین خه‌بات ده‌که‌ن، بیست و دوو ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و ده‌یان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پشتگیری‌یان لێده‌که‌ن، داخوازی سه‌ره‌کی ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر ئاشتیدا ئه‌وه‌یه فه‌له‌ستینی و عه‌ره‌به‌کان دان به هه‌بوونیدا بنێن. ئه‌مه له چێدا له گه‌ڵ پرۆسه‌ی ئاشتی باکوری کوردستاندا یه‌کده‌گرێته‌وه؟. کۆنگره‌ی نیشتمانی باشوری ئه‌فریقا داوای ده‌کرد ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی زۆرینه بکرێت، که ڕه‌شپێسته‌کان بوون، ماندێلا قایل نه‌بوو له زیندان ئازاد بکرێت و ئاشتی ڕابگه‌یه‌نێ تا هه‌موو هه‌ڤاڵ و خه‌باتکاره‌کانی گه‌له‌که‌ی ئازاد نه‌کران، ئه‌و وه‌کو پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به ستراتیژی بزووتنه‌وه‌که‌یدا، ده‌ستبه‌رداری چه‌ك بوو، نه‌ک بۆ گه‌یشتن به ئاشتی له گه‌ڵ حکومه‌تدا، ترسی گه‌وره‌ی ماندێلا له‌وه بوو، که دوای سه‌رکه‌وتن که‌مینه‌ی سپی ڕووبه‌ڕووی قڕکردن ببێته‌وه. سێ ساڵی ڕه‌به‌ق وه‌زیری دادی حکومه‌تی باشوری ئه‌فریقا وتووێژی نهێنی له گه‌ڵ ده‌کرد و لێی ده‌پاڕایه‌وه، دوای ده‌رچوونیشی له زیندان بوو به یه‌که‌مین سه‌رۆکی دوای ئهپارتههید. یه‌ك لهدهی هیچ یه‌کێ له‌م مه‌رجانه له‌م پرۆسه ئاشتییه‌ی تورکیا له ئارادا نیه.
ده‌وڵه‌تی تورکیا نه‌هاتووه به ڕاشکاوه‌یی ڕایبگه‌یه‌نێت، که له تورکیا دۆزێك ( به وته‌ی ئه‌وان کێشه‌یه‌ك) هه‌یه‌و پێویستی به چاره‌سه‌رکردن هه‌یه، ئه‌م کێشه‌یه‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا دوو لایه‌نی هه‌یه، که حکومه‌تی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستانه. ئه‌و له ڕێگه‌ی ده‌زگای نهێنی و ئه‌منییه‌وه قسه له گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کی دیلدا ده‌کات ، که له بارێکی سه‌ختدا له دوورگه‌ی ئیمرالی ژیان به سه‌ر ده‌بات و به‌ر له ده‌سپێکی پرۆسه‌که بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ له دونیای ده‌ره‌وه دابڕێنرابوو. له‌م باره‌دا که‌س ناتوانێ چاوڕوانی ئه‌وه بکات وتووێژێکی دروست و هاوسه‌نگ له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی کێشه‌که‌دا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵکو ده‌بێ بیر له وتووێژێکی ناهاوسه‌نگ و یه‌کلایه‌نه بکه‌ینه‌وه.
له کاتی ڕاگه‌یاندنی پرۆسه‌که‌دا وترا، بۆ ده‌سپێك ده‌کرێت چاوپۆشی له‌مه بکرێت، به‌ڵام قه‌ت ڕێی تێناچێت سه‌رله‌به‌ری پرۆسه‌که به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌بڕوات و ته‌نها ئه‌رکی ژماره‌یه‌کی زۆر له یاریکه‌رانی سیاسی باکوری کوردستان هێنان و بردنی نامه و نامه‌کاری بێت. ئه‌گه‌ر پرۆسه‌که به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وامبێت ئه‌وا کلیلی کێشه‌کان، نه‌ک ته‌نها له باکوری کوردستان، به‌ڵکو له ڕۆژئاوا‌و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له باشوری کوردستانیش به‌ده‌ستی تورکیاوه ده‌بێت. ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کی گه‌وره له گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت، هه‌م له باره‌ی چاره‌نووسی کورد و دۆزه ڕه‌واکه‌یه‌وه و هه‌م له سه‌ر ئاستی هاوسه‌نگی و به‌ربه‌ره‌کانی هێزه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. وا هه‌ر له ئێستاوه تورکیا خه‌ریکه له ڕێگه‌ی ئیمرالییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر چاره‌نووسی ڕۆژئاوای کوردستاندا ده‌گرێت و بۆچوونی خۆی له باره‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌وه ده‌رده‌بڕێ.

یه‌كه‌مین پۆستم
سلاو هاورێیان
ئه‌مه یه‌كه‌مین پۆسته بۆ تێست دایده‌نێم تا بزانم چۆنه و چۆن نییه. هیوادارم ئه‌و بلۆگ ببێته جێی ره‌زامه‌ندی خوێنه‌رانی ئه‌م بلۆگه كه تێیدا نووسینه‌كانی خۆم و بابه‌تی تر بڵاو ده‌كه‌مه‌وه.
ئه‌م بلۆگم له چوارچێوه‌ی هه‌لمه‌تی با بلۆگ بكه‌ین! داناوه كه له‌لایه‌ن بلۆگه كوردییه‌كانی كوردستان
Kurdistan Kurdish Blogs ده‌ستی پێ كراوه و هانی گه‌نجانی كورد ده‌دا كه بلۆگ بكه‌نه‌وه ده‌ست بكه‌ن به نووسین وه‌كی هه‌نگاوێك بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی گه‌نجان له بواری نووسین.
Kurdistan Kurdish Blogs ده‌ستی پێ كراوه و هانی گه‌نجانی كورد ده‌دا كه بلۆگ بكه‌نه‌وه ده‌ست بكه‌ن به نووسین وه‌كی هه‌نگاوێك بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی گه‌نجان له بواری نووسین.
بلۆگ كردن هه‌ر وه‌ها چه‌ندا سوودی تریشی هه‌یه له‌وانه:
بلۆگ وه‌كو ئه‌رشیفێكی تایبه‌تی و پارێزراو وایه كه تۆ بابه‌ته‌كانت و نووسینهكانتی تێدا بڵاو ده‌كه‌یه‌وه و هه‌موو كه‌س ده‌زانێ كه ئه‌و نووسینانه هی تۆیه و ناوت پارێزراو ده‌بێت.
كه بلۆگت هه‌بێت ده‌بیت به كه‌سێكی خاوه‌ن ئیلتیزام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایمه‌ن خه‌ریكی نووسینی بابه‌تی نوێ ده‌بی بۆ خوێنه‌ره‌كانت
له‌گه‌ڵ ته‌واوی دنیا له په‌یوه‌ندیدا ده‌بی و دانابڕێی
كاتی زیاده‌ی خۆت له شتێكی به‌سوددا سه‌رف ده‌كه‌ی
چونكه ده‌توانی خه‌لكی تر له‌باره‌ی شار، وڵات، ناوچه، كولتوور، پێشكه‌وتنه‌كان و گۆرانكارییه‌كان ئاگادار بكه‌یه‌وه
هه‌بونی بلۆگ توانای نووسینت باشتر ده‌كا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام خه‌ریكی موماره‌سه‌كردنی نووسین ده‌بی
هه‌بوونی بلۆگ متمانه بخۆبونت به‌رز ده‌كاته‌وه
هه‌بوونی بلۆگ توانای ده‌ربڕینی رای خۆت به‌رز ده‌كاته‌وه
هه‌بوونی بلۆگ پرۆفایلی ئینته‌رنێتت دروست ده‌كا، ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌دوای ناوتدا بگێڕهت له‌ئینته‌رنێت ناوت ده‌بێت
ئه‌مانه و چه‌ندان هۆكاری تریش هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ست به بلۆگكرن بكه‌ی!
بۆیه منیش ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی هه‌لمه‌تی با بلۆگ بكه‌ین! و ده‌لێم چاوه‌ڕوانی چی ده‌كه‌ی؟ هه‌ر ئێستا تۆش بڕۆ پال ده‌یان گه‌نجی تر كه ئێستا سه‌رقالی دروستكردنی بلۆگی خۆیانن و به‌م زوانه ده‌ست ده‌كه‌ن به نووسین له بلۆگهكانیان. سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له‌و بلۆگانه‌ی خواره‌ه‌وه بكه بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به ئه‌ندام تێییاندا و ئیمهیلهك بنێره بۆ ئه‌وه بلۆگهكهت بخرێته لیستی بلۆگه چالاكهكانهوه و به‌پێی ناوه‌رۆك له‌و بلۆگانهدا بۆت پۆلێن بكرێت هه‌تا هه‌ر خوێنهرك به دوای بلۆگه كوردییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت له‌وێ بلۆگه‌كه‌ی تۆش ببینێته‌وه.
Subscribe to:
Posts (Atom)