Monday, March 2, 2015

پەرلەمان ڕۆڵى چاودێرى کردنى حکومەتە؟ یاخود پەرلەمان ڕۆلى پینەکردنى کارەکانى حکومەتە؟

ئەگەر لەبارەى کوردستانەوە قسەبکەین بێ سێ و دوو ئەوەى دووەمیان ڕاسترە چونکو حکومەت هەر کارێک بکات پەڕلەمان پەردەپۆشى دەکات، یا ئەوەتە دەتوانین بڵیین حکومەت گۆل لە پەڕلەمان دەکات. لە دواین کاردا حکومەت دەڵێت، قەرزمان کردووە لە تورکیا، باشە با قسەلۆکەیەک لەم بارەیەوە بکەین. ئایا حکومەت پشتى بە چ یاسایەک بەستووە بۆ قەرز وەرگرت؟ ئایا پەرلەمان ئاگادارى وەرگرتنى ئەو قەرزەیە؟ ئایا پەرلەمان ئاگادارە رێژەى سووى سەر قەرزەکە چەندە؟ و .......هتد؟. 
 ڕوونتر بیڵێم حکومەت دەڵێت ئێمە پڕۆژە یاساى قەرزمان ڕەوانەى سەرۆکایەتى پەڕلەمان کردووە. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە دواى چى؟ دواى ئەوەى بەبێ یاسا قەرزکراوە. واتە حکومەت ل بەندێ نەبوو هەتا پەرلەمان پڕۆژە یاساى قەرز پەسند بکات و بە گوێرە یاسا قەرزەکە بکرێت، ئێستا پەرلەمان ناچار دەبێت بەگوێرەى شێوازى قەرزکراوى حکومەت پرۆژە یاساکە پەسند بکات. ڕەنگە کەسانێک هەبن بڵێن وڵاتەکەمان لە قەیراندایە. من دەڵێم بەڵێ، بەڵام پەڕەلمانیش خۆى کەمتەرخەم بووە و دەبوو پشووى زستانەى هەڵگرتبایە یاخود کۆبوونەوەى نائاسایى سازدابایە بۆ تێپەراندنى ئەم پرۆژە یاسا گرنگە. 
خالێکى تر، ڕۆلى سەرەکى پەرلەمان بریتىیە لە چاودێرى کردنى کارەکانى لەلایەن تەواوى ئەندامانى پەڕلەمان بەبێ جیاوازى ئەندامانى سەر بە دەسەلات و و ئەندامانى سەر بە ئۆپۆزسیۆن، بەڵام لاى خۆمان چاودێریکردنى کارەکانى حکومەت تەنیا لە ئەندامانى ئۆپۆزسیۆن کورتکراوەتەوە، ئەمەش بارێکى نەگونجا و لاواز بە پەرڵەمان دەدات. زۆرى تر هەیە شایەنى گوتنە لەسەر .سیستەمى سیاسى بەگشتى لە کوردستان.   

No comments:

Post a Comment